Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:41

نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی : لاهور جه‌نگی به‌ناوبانگه‌ بۆ درۆ و ساخته‌کاری و ته‌زویر

ته‌نیا زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵه‌كانی خۆیه‌تی
کوردستان TV
100%

نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه‌ رایده‌گه‌ێنی، ئه‌م راپۆرته‌ ته‌نیا زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵه‌كانی لاهور جه‌نگییه‌ كه‌ خۆی به‌ناوبانگه‌ بۆ درۆ و ساخته‌كاری و ته‌زویر.

ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی یه‌..

وه‌ڵامێك له‌ نوسینگه‌ی (مه‌سرور بارزانی)یه‌وه‌

هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی، له‌ راپۆرتێكی چه‌واشه‌كارانه‌دا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ "پاڵاوگه‌كانی دهۆك داناخرێن چونكه‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانی"ن.

خه‌ڵكی دهۆكی خۆڕاگر و  رای گشتی كوردستان ده‌زانن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌ هیچ پاڵاوگه‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌، نه‌ له‌ دهۆك و نه‌ له‌ هیچ ناوچه‌ و شوێنێكی دیكه‌، ئه‌م راپۆرته‌ش ته‌نیا زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵه‌كانی لاهور جه‌نگییه‌ كه‌ خۆی به‌ناوبانگه‌ بۆ درۆ و ساخته‌كاری و ته‌زویر!.

هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه‌، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ رێگرتن له‌ كاره‌ نایاساییه‌كانی ساخته‌كاران.

 نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی

31/7/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.