Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:32

به‌وێنه‌ .. له‌هه‌ولێر ئه‌م شوێنانه‌ داخران

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی تەندروستی كارگه‌یه‌كی تورشیات و دوو خواردنگه‌ داخران.

قایمقامیەتی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت  لە درێژەی کارو چالاکییەکانی لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ، توانرا پشكنین و بەدواداچوون بۆ 24 شوێنی نوێ لەناو شاری هەولێر بكه‌ن.

پشکنین و بەدواداچوونەکان تایبەت بوو، بە چەند خواردنگەورێستورانت وسه‌مونخانه‌ونانه‌واخانه و ماست فرۆش وماركێت و گۆشت فرۆش و میوه‌فرۆش وكارگه‌ی تورشیات.

 لێژنه‌كه‌ راشیگه‌یاند بەهۆی پابەند نەبوون، بە رێنماییەکانی تەندروستی، دوو خواردنگه‌ و كارگه‌یه‌كی تورشیات داخران، ئه‌و شوێنانه‌‌ی سه‌رپێچیان هه‌بوو کاردانەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت...

 

hawlerhawlerhawler

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.