Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:38

ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌کی گه‌ردوونی ناوازه‌ له‌  ئاسمان روو ده‌دات

له‌ 15 ساڵی رابردوودا شتی وا رووی نه‌داوه‌
کوردستان TV
100%

دوای مانگ گیرانی سه‌ده‌ ، ئاسمان ئه‌مڕۆ چاوه‌رێی دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ زانایان ده‌ڵێن: له‌ 15 ساڵی رابردوودا شتی وا رووی نه‌داوه‌.

زانایانی بواره‌كه‌ ده‌ڵێن:  له‌ كاتژمێر 8ی ئێواره‌ به‌ كاتی گرینتش هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌جوڵێ و به‌ ماوه‌ی 57،59 ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ نزیكترین ماوه‌ له‌ ساڵی 2003 تا ئێستا داده‌نرێت.

هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن: نزیكترین ماوه‌ی نێوان زه‌وی و مه‌ریخ به‌ نزیكه‌ی 60 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا زانراوه‌، نزیك بوونه‌وه‌كه‌ش جارێكی دیكه‌ له‌ ناوه‌راستی مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2035 دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ ده‌یلی مه‌یلی بریتانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.