Erbil 7°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:24

بازرگانانی عێراق پشتیان به‌هه‌رێمی کوردستان به‌ستووه‌

دوای ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی باشوور
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌ێنێ، سێ به‌شی بازرگانانی عێراق له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل كاڵا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ژیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ته‌واوی پارێزگاكانی باشووری عێراق.

 ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پارێزگای دهۆك، رایگه‌یاند دوای ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ له‌ نۆی ته‌مووزه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق و به‌ تایبه‌تی پارێزگای به‌سره‌، بازرگاكانی عێراق و پارێزگای به‌سره‌ له‌بری به‌نده‌ره‌كانی پارێزگای به‌سره‌ پشتیان به‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ستووه‌ بۆ هاورده‌كردنی كاڵا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌.

گوتیشی: بازرگانانی باشووری عێراق جگه‌ له‌ كه‌لوپه‌ل خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل چیمه‌نتۆ و ئاسن سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی بیناسازی هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانه‌كانی ته‌ندروستی و جلوبه‌رگ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و دواتر راسته‌وخۆ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی باشووری عێراق، به‌شی هه‌ره‌ زۆری كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌ كراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا و به‌سره‌ ده‌كرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.