لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدوو رووداوی تەقەكردندا لەهەردوو گەڕەكی خەبات و ئازادی شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمەكانی بەڵگەی تاوان بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.
لەئێستادا سەرجەم مەفرەزەكانی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی بەردەوام لەگەڕان و بەدواداچوونن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تەقەكەرو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.