Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:03

ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕستانی ئه‌نفالی بارزانییه‌کان یادی ئەنفالکردنی 8 هەزار بارزانی دەکرێتەوە

لەسەر ئاستێكی باڵا
ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕستانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنجی ئێوارە، لەسەر ئاستێكی باڵا لە گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان، یادی ئەنفالكردنی هه‌شت هەزار بارزانی دەكرێتەوە. 

لە 31ـی مانگی 7ـی ساڵی 1983 رژێمی بەعسی رووخاو بە پیلانێكی نەخشە بۆ كێشراو، بە نهێنی گەمارۆی ئەو كۆمەڵگە زۆرەملێیانەی دا كە بارزانییەكانی لێ نیشتەجێ بوون و بە دوو قۆناغ و لە چوار كۆمەڵگەی جیاوازدا هه‌شت هەزار بارزانی ئەنفال كران. 

ڕێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان یادی ئەنفالكردنی هه‌شت هەزار بارزانی لەسەر ئاستێكی باڵادا بەڕێوەدەچێت.

نامەی بانگهێشتنامە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت نێردراوە، حزب و لایەنەكان و كونسووڵخانەكانیش میوانداری كراون، خەڵكێكی زۆریش لە ناوچەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئامادەی مەڕاسیمەكە دەبن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.