Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:18

 به‌ ڤیدیۆ.. کازم ساهیر په‌یامێک ئاراسته‌ی حوکومه‌تی عێراق ده‌کات

له‌سه‌ر خراپی كاره‌با و كێشه‌كانی خه‌ڵكی عێراق
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عێراق و عه‌ره‌ب، كازم ساهیر له‌ یه‌كێك له‌ كۆنسێره‌ته‌كانی له‌سه‌ر خراپی كاره‌با و كێشه‌كانی خه‌ڵكی عێراق، په‌یامێكی ئاراسه‌ی به‌رپرسه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كرد.

كازم ساهیر له‌ كۆنسێرتێكدا له‌ وڵاتی لوبنان گوتی ''من ده‌زانم ئه‌م قسانه‌ی من وێنه‌ده‌گیرێن و به‌ به‌رپرسان ده‌گات، هیوادارم ئاگایان له‌ گه‌لی عێراق بێت، ئه‌و گه‌له‌ مه‌زنه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تییه‌كان به‌ ئاكار و داهێنه‌ره‌، هه‌میشه‌ خۆشی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ ده‌خوازن''.

ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری كاره‌بای ده‌ركرد و له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی، قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌با رایگه‌یاند ''پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌م و هیوادارم به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت به‌باشترین شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بكه‌ن كه‌ له‌ دوای من ده‌ستبه‌كارده‌بێت''.

نزیكه‌ی مانگێكه‌ له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه‌و خه‌ڵكی داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركردووه‌، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شارێكی عێراق به‌رده‌وامن..

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.