سامان عارەب بەڕێوەبەری وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەولێر ئاشكرای كرد، بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، ھەموو باڵاخانەكانی سنووری ھەولێر تەواو دەكرێن و دەشڵێت، ژمارەیەك وەبەرھێنەری بیانی دەیانەوێ وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستاندا بكەن.
سامان عارەب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتى" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە، ئەو باڵاخانانەی بە ھەر ھۆكارێك كاركردن تێیاندا راگیراوە و بە نیوەچڵی ماونەتەوە، دەستبەكار ببن و دووبارە كاریان تێدا بكرێت تا تەواو دەكرێن، لەبەر ئەوەش بڕیارە ھەموو ئەو باڵاخانانەی بە نیوەچڵی بەجێ ماون، تەواو بكرێن، ھیچ باڵاخانەیەكیش بە شێوەی كەلاوە نامێنێتەوە".
بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی پارێزگای ھەولێر گوتیشى" پڕۆژەكانی وەبەرھێنان لە بوارەكانی نیشتەجێبوون راگیران، تا ئەو كاتەی پێداچوونەوەیان بۆ دەكرێت، بەڵام لە كەرتەكانی گەشتیاری و پیشەسازی و چاندن بەردەوامییان ھەیە و ئەمساڵیش كەرتی وەبەرھێنان زۆر گەشەی كردووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو".
عارەب، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد" لە ماوەكانی رابردوودا ژمارەیەك وەبەرھێنەری وڵاتی سعوودیا سەردانی ئێمەیان كردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان و، دوای ئەو ھەموو ساڵە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی ئابووری، خەریكە وەبەرھێنان دەبووژێتەوە و دەكەوێتەوە سەر سكەی خۆی".
بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، ھەموو باڵاخانەکانی ھەولێر تەواو دەکرێن
خەریكە وەبەرھێنان له ههرێمى كوردستان دەبووژێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.