Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:22

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عەبادی لە بەغدا کۆبوونەوە

دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبونه‌وه‌.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، تیشك خرایه‌ سه‌ر دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و چه‌ند دۆسیایه‌كى هاوبه‌شى حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان، قۆناغی داهاتوو، هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به ‌شێوه‌یه‌ك داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق له‌ باشكردنی دۆخی ئابووری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار جێبه‌جێ بكات، بۆچوونى له‌یه‌كتر نزیكیان هه‌بوو.
 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.