لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی تەمووز و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئاب ئاشكرا دەكات.
سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی تەمووز بە (41.5) چل و یەك دینار و نیو، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان (400) بۆ (420) كاتژمێر كاریان كردوە، بۆیە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، دەربارەی بەرز بونەوەی نرخی ئەمپێر لەم مانگەدا گەڕاندەوە بۆ زۆركاركردنی مۆلیدەكان لەم مانگەدا كە زیاتر لە (400) كاتژمێر كاریانكردوە لەگەڵ بەرز بونەوەی نرخی گازوایل.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی (8) ئاب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی؛ لە مانگی ئاب-دا رۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبای 24 كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (223) دوسەد و بیست و سێ دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.