بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان رایگەیاند: سبهی كاتژمێر 5ـی ئێوارە، لەسەر ئاستێكی باڵا لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان، یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە.
لە 31ـی مانگی 7ـی ساڵی 1983 رژێمی بەعسی رووخاو بە پیلانێكی نەخشەبۆكێشراو، بە نهێنی گەمارۆی ئەو كۆمەڵگە زۆرەملێیانەی دا كە بارزانییەكانی لێ نیشتەجێ بوون و بە دوو قۆناغ و لە چوار كۆمەڵگەی جیاوازدا 8 هەزار بارزانی ئەنفال كران.
ڕێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان، رایگهیاند: سبهی كاتژمێر 5ـی ئێوارە لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان رۆژی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی لەسەر ئاستێكی باڵادا بەڕێوە دەچێت، نامەی بانگهێشتنامە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت نێردراوە، حزب و لایەنەكان و كونسووڵخانەكانیش میوانداری كراون، بۆیە پێیشبینی دەكرێت میوانێكی زۆر ئامادەبن، خەڵكێكی زۆریش لە ناوچەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئامادەی مەراسیمەكە دەبن".
رێبوار ڕەمەزان، گوتیشی: مەڕاسیمەكە زیاتر دانانی تاجەگوڵینە و هەندێك چالاكیی هونەری و خوێندنەوەی وتار دەبێت، كە لە نێو وتارەكاندا وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان پێشكەش دەكرێت و داواكاری و كێشە و گیروگرفتی خۆیان دەخەنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە داوای یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و قەرەبووی ماددی و مەعنەویی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكەن .
ههر بهو بۆنهیهوه سبهی كوردستان تی ڤی رێوڕهسمهكانی یادكردنهوهی ئهنفالكردنی بارزانییهكان روماڵ دهكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.