Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:00

به‌ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر ڕووداوێکى هاتووچۆ له‌نێوان پیکابێک و کۆسته‌رێک ڕوویدا

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


فازل حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ڵه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان شۆفێری پیكابێك وكۆسته‌رێك ڕوداوێك ده‌نێته‌وه‌ وباجه‌كه‌شی پیاده‌یه‌ك ده‌یدات


ئێواره‌ى دوێنێ له‌گه‌ره‌كی 121 ی گوڵانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی 20 مه‌تریه‌كه‌ پیكابێك هه‌وڵی دا كه‌ڕێڕه‌و بگرێت به‌بێ سه‌یركردنی ئاوێنه‌كانی بۆدڵنیابون له‌نه‌بونی هیچ ئۆتۆمبێلێك  ، له‌و كاته‌ش شۆفێری كۆسته‌رێك زۆر به‌تیژڕۆیی به‌كۆسته‌ره‌كه‌یه‌وه‌ هات كه‌ تیژرۆییه‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌و شه‌قامه‌ی ناو گه‌ره‌ك نه‌ده‌گونجا

فازل حاجی ڕاشیگه‌یاند ، له‌ئه‌نجامدا پێكیان دادا له‌گه‌ل هێزی پێكدادانه‌كه‌ ئافره‌تێك كه‌سه‌رنشینی كۆسته‌ره‌كه‌بوو له‌ناو كۆستره‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ وه‌زامداربووله‌گه‌ل چه‌ند سه‌رنشینێكی تری ناو كۆسته‌ره‌كه‌

 له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ، نا بۆتیژڕۆیی ، نا بۆگۆڕینی ڕێڕه‌و به‌بێ سه‌یركردنی ئاوێنه‌كان چونكه‌ وه‌زیفه‌ی ئاوێنه‌كان ئه‌م كاره‌یه‌

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.