Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:59

عه‌بادی سێ وه‌زیری دیکه‌ به‌ تۆمه‌تی که‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر کار لاده‌دات

له‌ ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ ماویه‌تی
کوردستان TV
100%

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ ماویه‌تی، سێ وه‌زیری دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كار لابدات.

به‌ پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی مه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی،  سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ ماویه‌تی، سێ وه‌زیری دیكه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان دووربخاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرێ، كه‌ بریتین له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌.

دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌لی خه‌لیفه‌، وه‌زیری كاره‌بای عێراق هه‌ڵپه‌سارد.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.