هاپهیمانێتیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعودیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌و بنكه موشه‌كییانه‌ی حوسییه‌كانیان له باكووری یه‌مه‌ن تێكشكاندووه كه لێیه‌وه موشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوخاكی سعودیا ده‌كرد.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه بنكه موشه‌كییه‌كانی حوسییه‌كانیان له باكووری یه‌مه‌ن تێكشكاندووه كه ئه‌و ناوچه‌یه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سعودیا.
سعودیا تا ئێستا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه به موشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌ڵبه‌ت سوپای وڵاته‌كه رایگه‌یاندووه هه‌موو موشه‌كه‌كانی له ئاسمان ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كان وڵاته‌كه‌ش تا ئێستا ته‌نیا یه‌ك هاوڵاتیی سعودیی به هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كانی حوسییه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.