Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:56

مایک پێنس: ئه‌گه‌ر قه‌شه‌ بره‌نسه‌ن ئازاد نه‌کرێت ئه‌وه‌ ئه‌مریکا سزاى توند به‌سه‌ر تورکیا ده‌سه‌پێنێ

مایك پێنس له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى هه‌ڕه‌شه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر توركیا دووپات كردەوە
مایك پێنس: ئه‌گه‌ر قه‌شه‌ بره‌نسه‌ن ئازاد نه‌كرێت ئه‌وه‌ ئه‌مریكا سزاى توند به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێ
کوردستان TV
100%

جێگرى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى هه‌ڕه‌شه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر توركیا دووپات كرده‌وه‌. 

مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ دیمانه‌یه‌ك بۆ كه‌ناڵى فوكس نیوزى ئه‌مریكى له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكار ماریا بارته‌رومو وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه‌.

له‌ دیمانه‌كه‌دا ماریاى پێشكه‌شكار چه‌ند پرسیارێكى له‌ مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرد و له‌ یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كانی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كه‌یسی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن و پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرد دواى ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن   هه‌یه‌، ئایا حكومه‌تى ئه‌مریكا سزا ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر توركیا ئه‌گه‌ر قه‌شه‌ بره‌نسن ئازاد نه‌كات؟

مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامدا وتى: قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن پیاوێكى بێ تاوانه‌ له‌ 2016 كه‌ گیراوه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى وه‌ها نییه‌ كه‌ ئه‌و سزاى زیندانى به‌سه‌ردا بسه‌پێ، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تاوه‌ من و سه‌رۆك دوناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و حكومه‌تى توركیا قسه‌مان كردووه‌ و داوامان كردووه‌ راسته‌وخۆ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن ئازاد بكه‌ن و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵى خۆى.

مایك پێنس له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: گفتۆگومان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا به‌رده‌وامه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ى ئه‌م حه‌فته‌یشمان پێ باش بوو، گۆڕینى سزاى  قه‌شه‌ بره‌نسن بۆ زیندانى ماڵه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها به‌س نییه‌، هه‌روه‌ها من له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن قسه‌م كرد و له‌گه‌ڵ خێزانیشى دواى ئه‌وه‌ى كه‌ گه‌یشته‌ ماڵه‌كه‌ى كه‌ له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت بێته‌وه‌ بۆ وڵاتى خۆى. 

مایك پێنس به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌یدا و وتى: قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن ده‌بێت ئازاد بكرێت هه‌روه‌ها ده‌بێت رێگه‌ پێدراو بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو خێزانى خۆى بۆ وڵاتى خۆى بۆ كلێسه‌كه‌ى خۆى بۆ نێو نه‌ته‌وه‌ى كه‌ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.

مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كۆتایی قسه‌كانى دا بۆ پێشكه‌شكار ماریا بارته‌رومو له‌سه‌ر قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ وتى: راستییه‌ك بڵێم ئه‌مه‌یه‌ هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م حه‌فته‌یه‌ سه‌رۆك تره‌مپ روونى كرده‌وه‌ گۆڕینى سزاى بره‌نسن بۆ زیندانى ماڵه‌وه‌ به‌س نییه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان به‌ به‌هێزى ده‌مێنینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن ئازاد نه‌كرێت ئه‌وه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سزاى توند به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێ. 

جێى ئاماژه‌یه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بره‌نسن له‌ مانگى 12ى ساڵى 2016 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌تۆمه‌تى سیخوڕى ده‌ستگیر كراوه‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووى 35 ساڵ زیندانیكردن ببێته‌وه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستى قه‌شه‌كه‌ له‌ زیندانى گشتییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماڵى خۆى له‌ توركیا وه‌ك زیندانێك ده‌ستبه‌سه‌ره‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.