له ئه‌نجامی كێشه‌ی نێوان دوو دراوسێ له گه‌ڕه‌كی (ڕاپه‌ڕین- قادسیه) شه‌ڕه ته‌قه ڕوویداو له ئه‌نجامیشدا كوڕه كوردێك به ده‌ستی ماڵه دراوسێكه‌یان كه ماڵێكی عه‌ره‌به كوژرا و ئامۆزاكه‌شی بریندار بوو.
شایه‌نی باسه بكوژی "مه‌حه‌مه‌د عه‌لی فازڵ" ئه‌فسه‌ره به پله‌ی ڕاید له به‌شی هه‌واڵگری سوپای عێراق و ناوی ( یاسین ته‌ها حه‌سه‌ن)ه.
به پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هه‌واڵگری سوپای عێراق خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس نه‌كردووه.
شایه‌نی باسه دوای ڕووداوه‌كه هێزێكی زۆری دژه‌تیرۆری عێراق گه‌مارۆی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیان له كه‌ركوك دا‌و له ترسی هێرشی خانه‌واده‌ی قوربانیه‌كه و هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك بازگه‌یه‌كی كاتیان له پێش نه‌خۆشخانه‌كه دانا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.