نەجمەدین کەریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوك رایگەیاند، ڕه‌وشى كه‌ركوك ئاڵۆزه و باری ئاسایش تێیدا به‌رقه‌رار نیه رۆژانە گرتن و کوشتن و ڕفاندن لە كه‌ركوك و دەوروبەری بەردەوامە ، جارێکی تر تەعریب لە کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە و دۆخی هاوڵاتیانی کورد خراپە .
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕاشیگه‌یاند ، كورد له‌كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتى نه‌ماوه ، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كان له‌كه‌ركوك دورخراونه‌ته‌وه و له‌شوێنى ئه‌وان خه‌ڵكى دیكه ماوه ، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانى كه‌ركوك له‌ده‌ست كورد ماوه
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕاشیگه‌یاند ، به‌پێى یاسا پارێزگاری کەرکوکم، بەڵام کاری رۆژانە ناکەم چونکە کەرکوک داگیرکراوە
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، سوپای عێراقى و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی به‌پلانێكى داڕێژڕاو ئاماده‌كاری هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌یان به‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ى ئه‌نجامیان دا داگیریان كرد و به‌هۆیه‌وه نزیك به200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره بوون و %51 خاكى كوردستانیش له‌ده‌ست درا .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.