Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:37

ترامپ: ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان ناکۆک بن له‌گه‌ڵ پلانه‌کانم ده‌رباره‌ی کۆچبه‌ران کابینه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرم

ئه‌مریكا ده‌بێ خۆی له‌ پێدانی مافی هاوڵاتییبوون رزگار بكات
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و حزبی دیموكراته‌كان ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌ پلانه‌كانی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ پێشگیریی له‌ هاتنی كۆچبه‌ران و به‌تایبه‌تیش درووستكردنی دیواری سنووریی، ئه‌وا كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵده‌په‌سێرێت.

ترامپ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تیی: ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان ده‌نگمان پێنه‌ده‌ن بۆ درووستكردنی دیواری سنووریی به‌ مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی ئاسایشی سنووره‌كانمان، ئه‌وا منیش كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵده‌په‌سێرم.

ترامپ له‌ درێژه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌بێ خۆی له‌ پێدانی مافی هاوڵاتییبوون له‌ رێگه‌ی " لۆتۆ " رزگار بكات و ته‌نیا له‌ رێگه‌ی شایسته‌یی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ مافی هاوڵاتییبوون بدات، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كه‌سانی به‌توانا و لێهاتوو بێنه‌ وڵاته‌كه‌مان.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.