Erbil 8°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 02:12

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ره‌خنه‌ ده‌گرێت له‌ هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر به‌نده‌ری حه‌دیده‌

هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بیی ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ى قورس بۆسه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ ده‌گرێت له‌ هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر به‌نده‌ری حه‌دیده‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (81 وشە)
100%

نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریداوه‌ كه‌ هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بیی به‌ رێبه‌رایه‌تیی سعودیا بۆسه‌ر به‌نده‌ری حه‌دیده‌ی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ى قورس بۆسه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل.

لیز گراندی رێكخه‌ری كاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ یه‌مه‌ن، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هۆشداریی ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان درێژه‌یان پێبدرێت، نه‌خۆشییه‌ ته‌شه‌نه‌داره‌كان له‌ ئاستێكی سه‌رتاسه‌ریی و گشتگیردا بڵاوده‌بنه‌وه‌ وئیتر هیچ كه‌س توانای نابێت چاره‌سه‌رێك بۆ بارودۆخی له‌م چه‌شنه‌ بدۆزێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.