Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:47

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێکی ده‌رکرد

هیچ نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كرێت له‌م باره‌یه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ڕاگه‌ێنراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی  ده‌ست ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ كرابێت و لێبڕینی خانه‌نشینی نه‌دابێت خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كدا كه‌ واژوای "ڕێباز حه‌ملان" ی وه‌زیری دارایی و ئابووری  له‌سه‌ره‌، هاتووه‌ كه‌ خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئێستا داوا ده‌كه‌ن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ژمار ناكرێت.

داواش ده‌كات: هیچ نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كرێت له‌م باره‌یه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌ساڵی 2006 خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ ئه‌ژمار كرابێت، به‌ڵام لێبڕینی خانه‌نشینی نه‌دابێت، ئه‌وا ئه‌و خزمه‌ته‌ی بۆ ئه‌ژمار ناكرێت و ئێستاش ناتوانێت لێبڕینی خانه‌نشینی بدا به‌ پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره‌ (27)ی ساڵی 2006 هه‌مواركراو كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ هه‌ر خزمه‌تێك پێویسته‌ له‌ كاتی خۆیدا پاره‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی بدرێت

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و مه‌رجانه‌ی نه‌بێت ئه‌وا پێویسته‌ خزمه‌ته‌كه‌ی لێ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

aburi

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.