Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:46

به‌ وێنه‌.. پۆلیسی هه‌ولێر تاوانبارێک له‌ کاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ده‌ستگیر ده‌کات

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، له‌ لایه‌نی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان ده‌ستگیر كرا.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرا.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ده‌ستگیركردنی، تاوانبار دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا و دواتر له‌ لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه‌، تاوانبار ڕاده‌ستی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكردووه‌.

dz1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.