Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:44

به‌هۆى دەستڕێژی گوللـه‌وه‌ ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا

دوو كەسی دیكەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%


لەهەولێر لە نێو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گوللـە لەئەفسەرێكی پێشمەرگە كراو كوژرا، دوو كەسی دیكەش لە رووداوەكەدا بریندار بوون. 

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند" كاتژمێر 7:20 ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لەشوقەكانی هانا سیتی لەشاری هەولێر لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری رەنگی سپییەوە دەستڕێژی گوللـە لە كەسێك كراوەو كوژراوە، هەروەها دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

وتیشی" كوژراوەكە ناوی  (ئەمیر ئەحمەد عەبدوڵا)یه‌و ئەفسەری پێشمەرگەیە به‌ پلەی نەقیب و روداوەكەش بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە روویداوەو تەرمی كوژراوەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كراوەو تیمەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی  رووداوەكە دەستپێكردوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.