Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:17

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌دات

ساڵانە نزیكەی دوو هەزار حاڵەت تۆماردەكرێت
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی هەرێم، هۆشداری لە تووش بوون بە ڤایرۆسێكی مەترسیدار دەدات، ده‌ڵێت: ساڵانە نزیكەی دوو هەزار حاڵەت تۆماردەكرێت و ئەو بڕە دەرمانەشی لەبەغداوە دێت، بەشی سەرجەم نەخۆشەكان نەكات.

د. خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: هەوكردنی جگەر سێ جۆری هەیە، كە بڵاوترینیان لەجۆری (A) زیاتر لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە دەگواسترێتەوەو كەسی توشبوو دوای نزیكەی دوو هەفتە چاكدەبێتەوە، بەڵام هەوكردن لەجۆرەكانی (Bو C) مەترسیدارو درێژخایەنن،  زۆرترین جۆرەكانی هەوكردنی جگەر لەهەرێم لەجۆری (A)یە، ساڵانەش نزیكەی دوو هەزار كەسی لەجۆرەكانی (B و C) تۆماردەكرێن، بەراورد بە وڵاتانیش ژمارەكە زۆر نییە، ئەویش لەڕێگەی خوێن و كاری سێكسی و تاتۆكردن، كەڵەشاخ و بەكارهێنانەوەی دووبارەی كەلوپەلی تەندروستی و سەرتاشخانەكان دەگواسترێتەوە.
 
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دڵنیایی ده‌دات ، هەموو ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ دەستنیشانكردنی هەوكردنی جگەر، لەناوەندە تەندروستییەكان بوونیان هەیەو دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ سەنتەری تایبەت بەنەخۆشییەكانی جگەر لەپارێزگاكانی هەرێم هەیە، بەڵام ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەر پێویستن نرخیان زۆر گرانە، ئەو بڕەی لەبەغداوە دێت، ڕەنگە بەشی سەرجەم نەخۆشەكان نەكات.
 
لەبارەی چارەسەركردنیشەوە، د. خاڵس قادر ئاشكرایكرد: جۆرەكانی (B و C) چارەسەر دەكرێن، بەڵام 100% نییەو بەگوێرەی جۆری هەوكردنەكەی دەگۆڕێت، ئەگەر ساڵ و نیوێك تا دوو ساڵ دەرمانەكان بەباشی بەكاربهێنن، ئەگەری چاكبوونەوەیان هەیە، لەبەرئەوەی دەگۆڕدرێن بۆ شێرپەنجەی جگەر، حاڵەتی مردنیش بەوهۆیەوە تۆماركراوە.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  له‌ لێدوانێكیدا بۆ snn كەسی توشبوو لەسەرەتادا تایەكی بچوك و سك ئێشەی دەبێت و ئارەزووی خواردنی نامێنێت و نیشانەكانی زەردوویی لەسپێنەی چاوی دەردەكەوێت، بۆماوەی دوو هەفتە نیشانەكان بەردەوام دەبن و دوای ئەوە دەچێتە قۆناغی درێژخایەن، كە دەبێتە هۆی پەككەوتن و شێرپەنجەی جگەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.