وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سنووری پارێزگای کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرایەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایان ته‌قانده‌وه و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌باشیان له رۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه له‌ناوبرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت دووپاتیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش وێسته‌گه‌ی "زه‌ربان"یان ته‌قاندۆته‌وه، كه بڕی 26 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و پێداویستی ناوچه‌ی زابی پێ دابین ده‌كرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم وێستگەیە ڕۆژانه (10 تا 16) مێگاوات كاره‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنا و به هێڵی (11-33) كه‌یڤی بەسترابووەوە و بە تەقاندنەوەی ئەم وێستگەیەش کارەبای زۆربەی ئەم ناوچەیە بڕاوە.
روونیشیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كانی حه‌وێجه، قه‌زای دۆره و باشووری سه‌ڵاحه‌دینیان له‌ناوبردووه.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه به‌هۆی بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی كاره‌باوە، خۆپیشاندان و مانگرتن شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، به‌م هۆیه‌شه‌وه چه‌ندان كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كورژان و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.