Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:45

‌له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی رێگای که‌رکوک، هه‌ولێر و به‌غدا رێککه‌وتن

له‌دوای رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م رێگایه‌ داخرا
کوردستان TV
#7
100%

بەمەبەستی كردنەوەی ڕێگای هەولێر ـ كەركوك شاندێكی هەرێم بۆ دانوستان سەردانی بەغداد دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆدەبنەو و بریاركردنەوەی ریگاكە دەدەن.


پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە شاندێكی هەرێم لە بەرپرسانی وەزارەتەكانی ناوخۆ وپێشمەرگە و ئاوەدانكردنەوەی هەرێم پێكهاتبون بۆ دانوستان لەسەر كردنەوەی ڕێگای هەولێر ـ كەركوك لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبونەوە لە كۆبونەوەكەدا بریاریاندا لەزوترین كاتدا رێگاكە بكرێتەوە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا شاندى هه‌رێمى كوردستان و شاندى حكومه‌تى عێراق، رایانگه‌یاند، هه‌ردوولا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى كه‌ركووك رێككه‌وتوون.

به‌ گوێره‌ى به‌یاننامه‌كه‌، شاندێكى هاوبه‌ش سه‌ردانى پرده‌ رووخاوه‌كه‌ى شاره‌دێى پردێ ده‌كات و هه‌روه‌ها خاڵێكى گومرك به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ داده‌نرێت.

دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، به‌ زووترین كات ده‌ست به‌ درووستكردنى پردێكى كاتى ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستى خێراكردنى هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌.

به‌هۆی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی له‌دوای رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه‌، رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ولێر كه‌ركووك داخرا و له‌ شاره‌دێى پردێ پردى سه‌ره‌كى رێگاكه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه‌ رێگه‌كان له‌ كار كه‌وتووه‌ و هاووڵاتیان ناچارن رێگه‌ى دیكه‌ى وه‌ك رێگه‌ى ته‌قته‌ق و دیبه‌گه‌ بۆ هاتوچۆى كه‌ركووك به‌كارهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.