Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:01

هاتووچۆ ده‌رباره‌ی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ به‌هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌دات

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، هاتووچۆ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌دات ده‌رباره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌  

1.ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان وەك (مەنەفێست ، نوسراوی گومرك ، گرێبەستی كۆمپانیا ، فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ‌ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان, بەڵێن نامە بۆ پێدانی ئەو غرامانە كە لە دوای پێدانی مامەڵەكە ئەكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیەكە.
*مەبەست لێی بەڵێن نامەی پێدان(دفع) كردنی غەرامەی ژمارە كاتییە

2.پشكنینی ئۆتۆمبێلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 

3.چوون بۆ بانك بۆ بڕینی چەكی پارە .

4.كردنی چەكی پارە بە وەصڵ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ .
تێبینی / ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1)تەن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت لە گەڵ خۆی بهێنێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.