له پێناو خزمه‌تكردنی توێژی منداڵان به تایبه‌ت له‌و پشووی هاوینه‌دا، له شاری سمایل لاند له شاری هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سه‌ر ئاستی شاری هه‌ولێر پێشبڕكێیه‌كی وێنه‌كێشان بۆ زیاتر له 200 منداڵ ئه‌نجامدرا.
ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و پێشبڕكێه كرد له ته‌مه‌نی 8 ساڵی تا 15 ساڵی بوو كه زۆربه‌ی زۆریان وێنه‌ی جوان و سه‌رنج ڕاكێشیان كێشابوو، دواتر به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سه‌رجه‌م وێنه‌كان هه‌ڵده‌سنگێنرێ و له ڕێ‌و ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا دیاری و خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵه سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌ش ده‌كرا.
ئاجی ئاغا زراری له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: ئێمه هه‌میشه له خه‌می منداڵان داین بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌هره‌كانیان بده‌ن له داهاتوودا ببنه كه‌سێكی سوودبه‌خش بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌شماندایه كاری باشتر و چاكتریان به خۆڕایی بۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینن و له جاده و كۆڵانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و كه‌سێكی سوودبه‌خشیان لێ ده‌رچێت، لێره‌وه نابێ ڕۆڵی دایكان و باوكان له یاد بكه‌ین كه هاوكار و پاڵپشتن بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كانمان، چونكه هه‌موومان ده‌زانین منداڵ توێژێكی ناسك و هه‌ستیارن به تایبه‌تی له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌بێ به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.