سامان نامیق یه‌كێك له دامەزرێنەرانى هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كه بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی ئه‌و قه‌واره‌یه دەكات، ناوبراو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی ڕاگه‌یاند
به‌پێى زانیارییه‌كان هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ناویان له‌لیستى كاندیدانى حزبه‌كه‌ى به‌رهه‌م سالح ده‌رهێناوه
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 29.7.2018 سامان نامیق ڕایگه‌یاند له‌م به‌رواره‌وه ، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو لایه‌نه سیاسیه ڕاده‌گه‌ینم و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه ..
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شه‌وی ڕابردوو دڵشاد عەبدولڕەحمان یەكێك لە بەرپرسە دیاره‌كانى هاوپەیمانی وازی هێنانى له‌و حزبه ڕاگه‌یاند ، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری وازهێنانى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى ئەو ئامانجەی ئێمە له‌قه‌واره‌كه هه‌مان بوو ناتوانرێ بێته دی بۆیه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم ڕاگه‌یاند
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.