پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك شارۆچكه‌ی ته‌كیه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سنووری پارێزگای سلێمانی، وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌با كه به وێستگه‌ی ٤٠٠/١٣٢ كه‌ی ڤی بازیان ناسراوه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كرایه‌وه .
وێستگه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی كۆری و وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و بڕی ٦٣ ملیۆن دۆلاری تێچووه.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای ھه‌رێمی كوردستان، ھۆگر شاڵی له گوتاری كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌دا گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌دایه كه پێش چوار ساڵ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داوه و به ھۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕه‌وه ته‌واوكردنی دواكه‌وتووه، پڕۆژه‌كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت له رێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با و توانای به‌رھه‌مھێنانی ٣٠٠ مێگاوات كاره‌بای ھه‌یه.
گوتیشی: وه‌زاره‌ت به‌پێی ماسته‌ر پلانی خۆی، ھه‌موو ھه‌رێمی كوردستان به ھێڵی ٤٠٠ كه‌ی ڤی ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌دایه.
له لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌دا باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه كرد و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی پڕۆژه‌كه سوودی بۆ ھه‌موو ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ھیواشی خواست پڕۆژه‌كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌ی كاره‌با له ھه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: ده‌زانین له كه‌رتی كاره‌با، كێشه‌یه‌كی جددی ھه‌یه و نه‌تواندراوه وه‌ك پێویست پلان و به‌رنامه‌كان جێبه‌جێبكرێن، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌كی زۆری له كه‌رتی كاره‌با كردووه و كه‌رتی تایبه‌تی ھانداوه وه‌به‌رھێنان له‌و كه‌رته‌دا بكه‌ن، به‌ڵام ھه‌نگاوی گه‌وره و بچووكمان پێویسته و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به‌شێكه له‌و ھه‌نگاوانه.
گوتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێكه له تۆڕێكی فراوانی ستراتیجی له بواری كه‌رتی كاره‌بادا كه حكوومه‌ت پێشتر پلانی بۆ داناوه، به‌ڵام به ھۆی قه‌یران و شه‌ڕی داعشه‌وه ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه دواكه‌وت، راسته شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ری خراپیان له ھه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی ھه‌رێم به پشتیوانی خه‌ڵكی دڵسۆز و دۆستانی ھه‌رێم ھه‌وڵیداوه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت و له پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بێت.
ھه‌روه‌ھا گوتی: حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا و دوای سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕی تیرۆر و پلانی ناحه‌زان، خه‌ریكه رۆژه سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕێنین و حكوومه‌ت به‌پێی تواكانی به‌رده‌ستی له ھه‌موو بواره‌كان ھه‌نگاو ده‌نێت و له ھه‌موو پلان و پڕۆژه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و له بواری كاره‌باشدا ھه‌نگاوی گه‌وره و گرنگمان پێویسته كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به‌شێكه له‌و ھه‌وڵانه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌چوارچێوه‌ی ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ باشتركردنی كه‌رتی كاره‌با سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌م سیستمه‌ش كۆنترۆڵی كاره‌با ده‌كات و رۆڵی ده‌بێت له پێشخستن و زیادكردنی دابه‌شكردنی ووزه‌ی كاره‌بادا.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه حكوومه‌ت جیاوازی بكات له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له نێوان شار و ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و گوتی: حكوومه‌ت له كاروانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردن به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌بێ جیاوازی كار بۆ ھه‌موو ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به یه‌ك چاو ھه‌موو ناوچه‌كان ده‌بینێت، حكوومه‌ت ھه‌رگیز جیاوازی له نێوان ناوچه‌یه‌ك و پارێزگایه‌ك و یه‌كێكی تر ناكاته‌وه، ناكۆكی سیاسی ھه‌ندێكجار وای كردووه خه‌ڵكێك بۆ مه‌رامی سیاسی و نابه‌رپرسیارانه وێنایه‌كی وا نیشان بده‌ن كه گوایه حكوومه‌ت جیاوازی له نێوان ناوچه و پارێزگاكان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی داوای كرد به‌رژه‌وه‌ندی ھه‌رێم و پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ھه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان پێكه‌وه به یه‌كڕیزی بچنه به‌غدا و پێكه‌وه ھه‌وڵ بۆ ئامانجه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.