Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:49

به‌وێنه‌..بزانه‌ چ منداڵێک نازناوی جوانترین منداڵی پێ به‌خشرا

له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
کوردستان TV
100%

ماوه‌ ماوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ جوانترین منداڵ ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ ئه‌م ساڵیش ، منداڵێكی پێست ره‌ش ده‌ستنیشان كرا نازناوی جوانترین منداڵ له‌ جیهان وه‌رگرت.

 بۆ ئه‌م ساڵ منداڵێكی نه‌یجیری به‌ناوی ئه‌نجلیك  ته‌مه‌ن ته‌نها( 5 ) ساڵان و له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نازناوی جوانترین منداڵی جیهانی پێ به‌خشرا.

 شایانی باسه‌ "موفی باموییوا" كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی  فۆتۆگرافه‌ره‌ وێنه‌ی ئه‌نجلیكی گرتووه‌ له‌ تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ موفی  ده‌ڵێت:  ئه‌نجلیك له‌ فریشته‌ ده‌چێت و چاوه‌كانی زۆر گه‌وره‌ و جوانه‌ پێستێكی نه‌رم و ناسك و قژێكی جوانی هه‌یه‌ و ته‌نها له‌ ڕوخسارێكی جوانی منداڵانه‌ و شێوه‌ی‌ ئافره‌تێكی به‌هێزی داهاتووی تیادا به‌دی ده‌كرێت.

جیگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ پێشتریش ئانا باڤاجا و دواتر ئاناستازیا كنیازه‌ كه‌منداڵێكی ڕوسیه‌ و ته‌مه‌نی 6 ساڵه‌ نازناوی جوانترین منداڵی جیهانیان  پێ به‌خشرا و له‌ ئێستادا ئه‌م منداڵه‌ نازناوه‌كه‌ی‌ وه‌رگرتوه‌.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی / ستايل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.