به پێی راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی هیندیستان ئه‌مڕۆ 29 ی ته‌مموزی 2018، به‌هۆی باران بارینی وه‌رزی له به‌شه‌كانی باكوری هیندیستان لافاوێكی گه‌وره روویداوه و به سه‌دان كه‌س گیانییان له ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هیندیستان رایگه‌یاند: تا ئێستا 437 كه‌س به‌هۆی ئه‌م لافاوه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، لافاوه‌كه هه‌رێمی (ماهارشترا)ی گرتووته‌وه و مه‌زنترین زیانیشی له‌م هه‌رێمه داوه كه زیاتر له 139 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه له‌م هه‌رێمه.
هه‌روه‌ها له شاری (كیراڵا و خورئاوای بێنگاڵ) 145 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه هه‌روه‌ها له شاره‌كانی (ئوتار په‌رادیش و گوجرات و ئه‌سام) 156 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوكات له روباری (یامونا) به‌رزی ئاوه‌كه به‌هۆی لافا و باران بارینی به‌خور گه‌یشتووته (0.23) مه‌تر واته له ئاستی مه‌ترسییه‌كه تێپه‌ریووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حكوومه‌تی (نیودلهی) چه‌ند تیمێكی فریاكه‌وتنی خێرا به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و رزگار كردنی خه‌ڵكی دابین كردووه له هه‌مان كاتدا به 100 خێزانییان راگه‌یاندووه كه ماڵه‌كانییان جێبهێلن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانووه‌كانییان له شوێنێكی نزمن و مه‌ترسی لافاو و خنكانییان له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حكوومه‌تی هیندیستان رایاگه‌یاندووه: ئاستی به‌رزی ئاوه‌كه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات به‌ڵام مه‌ترسیدار نییه له ئێستادا.
جێی ئاماژه‌ی كه ئه‌مه چه‌ند سالێكه له چه‌ند به‌شێكی وڵاتی هیندیستان به‌هۆی باران بارینی به‌خور لافاو دروست ده‌بێت و به سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی و هه‌زاران كه‌سیش ئاواره ده‌بن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هێڵن له ترسی لافاو، له ساڵی 2005له شاری (مومبای) زیاتر 500 كه‌س گیانییان له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها بیست ملیون هاوڵاتی له هیندیستان ساڵانه رووبه‌رووی مه‌ترسی لافاو ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.