بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦.٤ پله دوورگه‌ی لۆمبۆك باشووری ئیندۆنێزیای هه‌ژاند.
چه‌قی بوومه‌له‌زره‌كه ٥٠ كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری ماتارامی دوورگه‌ی لۆمبۆك بووه و به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد بوومه‌له‌رزه‌كه گوڕه‌كه‌ی ٦.٤ بووه و له قووڵایی ٧،٥ كیلۆمه‌تر له‌نێو زه‌ویدا روویداوه.
له دوورگه‌ی لۆمبۆك كه ده‌كه‌وێته ٤٠ كیلۆمه‌تر خۆرهه‌ڵاتی دوورگه‌ی بالیی گه‌شتیاریی ئیندۆنێزیاوه، به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خانووه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون. له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش زیاتر له ٦٠ پاشله‌رزه روویانداوه كه به‌هێزترینیان گوڕه‌كه‌ی ٥،٧ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.