Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:12

هه‌وڵی به‌قاچاغبردنی په‌یکه‌رێکی زێڕینی فیرعه‌ون پووچه‌ڵکرایه‌وه‌

رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر
کوردستان TV
100%

هه‌وڵێكی به‌قاچاغبردنی په‌یكه‌رێكی زێڕین كه‌ بۆ سه‌رده‌می یه‌كێك له‌ فیرعه‌ونه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پووچه‌ڵكرایه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسردا هاتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ پارێزگای شه‌رقییه‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌، كه‌سێكیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ كه‌ هه‌وڵی به‌قاچاغبردنی په‌یكه‌رێكی زێڕینی یه‌كێك له‌ فیرعه‌ونه‌كان دابوو.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كه‌سه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ھه‌وڵی داوه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ قاچاغ ببات بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی كه‌سێكی دیكه‌ی بكات.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.