Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:17

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی وێستگه‌یه‌کی کاره‌با له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌کرێته‌وه‌

له‌مه‌ودوا كاره‌با جێگیرده‌بێت و ڤۆڵتیه‌ی سنووره‌كه‌ش به‌هێز ده‌بێت
به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌  و به‌رپرسێكی كاره‌بای پارێزگاكه‌ش ورده‌كاریی كاری پڕۆژه‌كه‌و سوده‌كانی ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مه‌ودوا كاره‌با جێگیرده‌بێت و ڤۆڵتیه‌ی سنووره‌كه‌ش به‌هێز ده‌بێت. 

له‌تیف حسێن ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی 7ی 2018 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای‌ حكومه‌ت، ئه‌و وێستگه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی (ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند)ه‌وه‌و ده‌خرێته‌ سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی.

له‌باره‌ی سوودو گرنگی وێستگه‌كه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی وتی: ئه‌و وێستگه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌زیادبوونی وزه‌ی كاره‌باوه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌سێكته‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌باوه‌ هه‌یه‌و به‌به‌ستنه‌وه‌ی به‌تۆڕی كاره‌باوه‌، كاریگه‌ریی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر جێگیریی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش سنوری پارێزگای سلێمانی".

ڕاشیگه‌یاند: توانای ڤۆڵتییه‌ی كاره‌با له‌ هه‌رێم (132) كه‌یڤییه‌، به‌ڵام ئه‌و وێستگه‌یه‌ كه‌ تاكه‌ وێستگه‌ی له‌و جۆره‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، تواناكه‌ی بۆ لیڤڵی (400)یی زیادده‌كات، به‌مه‌ش ڤۆڵیتیه‌ی سنووری سلێمانی به‌هێز ده‌بێت و كاره‌با جێگیرده‌بێت.

له‌تیف حسێن ئاماژه‌ی به‌سوودێكی دیكه‌ی‌ وێستگه‌كه‌ كردو وتی: پێشتر ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كاره‌با له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی دروستبوایه‌، ئه‌وه‌ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ش دروست ده‌كرد، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.