Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:36

ئه‌گه‌ر پێستت به‌ خۆر سوتا چۆن چاره‌سه‌ری ده‌که‌یت؟

كه‌مێك سركه‌ی سێو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی چێشت ئاو تێكه‌ڵ بكه‌
کوردستان TV
100%

سوتانی پێست له‌ رۆژانی هاویندا به‌هۆی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ تیشكی خۆر یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی كه‌س توشی ده‌بن، زۆركات په‌نا بۆ كرێمی كیمیایی و چاره‌سه‌ری ناته‌ندروست ده‌به‌ن كه‌ ره‌نگه‌ زیانه‌كانی زۆرتر بێت له‌ سووده‌كانی.

له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك گیراوه‌ و چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توشی سوتانی پێست به‌ تیشكی خۆر ده‌بن به‌كاریان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سوتانی پێستیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئالۆڤێرا

گه‌ڵایه‌كی ئالۆڤێرا قاش بكه‌ و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌ نه‌رمی مه‌ساجی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی پێبكه‌ كه‌ پێسته‌كه‌ی سوتاوه‌. پاشان بهێڵه‌ پێوه‌ی بێت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك تا وشكده‌بێته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی گه‌رم بیشۆ.

تێبینی: دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی جێڵ و رۆنی ئالۆڤێرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ ته‌نیا گه‌ڵای ئالۆڤێرا سروشتییه‌كه‌ به‌كاربهێنێت.

ماست

ماستێك كه‌ نه‌ترشابێت و شیرین بێت بهێنه‌ و بیده‌ له‌ روخسارت. بیهێڵه‌ره‌وه‌ تا وشك ببێته‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆ.

سركه‌ی سێو

كه‌مێك سركه‌ی سێو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی چێشت ئاو تێكه‌ڵ بكه‌ و بیكه‌ره‌ ناو بوتڵێك كه‌ وه‌ك شوشه‌ی بۆن وابێت تا بتوانی بیوه‌شێنیت له‌ پێستت، دواتر بیخه‌ره‌ ناو به‌فرگر بۆ ماوه‌یه‌كی 15 خوله‌ك تا ساردده‌بێت. بیده‌ر له‌ روخسارت و له‌و شوێنانه‌ی كه‌ سوتاون تا وشك ده‌بێته‌وه‌. دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

په‌تاته‌

په‌تاته‌یه‌ك قاش بكه‌ و به‌ نه‌رمی بیهێنه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ خۆری به‌ركه‌وتووه‌ تا به‌ته‌واوه‌تی ته‌ڕده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ئه‌م كاره‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

شیر

كه‌مێك شیر بخه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پێستت كه‌ به‌ر خۆر كه‌وتون و سوتاون، بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بیهێڵه‌ره‌وه‌. بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ئه‌م كاره‌ دووباره‌وه‌.

سیر

ده‌نكه‌ سیرێك له‌گه‌ڵ ئاو یان شیر تێكه‌ڵبكه‌ تا وه‌كو گیراوه‌یه‌كی سروشتی لێ دێت و بیده‌ر له‌ روخسارت و با بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌.

ئه‌م گیراوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێسته‌ سوتاوه‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌كات، پاكیشی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ چه‌وری و ره‌شی و سپی ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ په‌یامنێر

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.