Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:54

پۆجێدمۆن دووباره‌ رێبه‌رایه‌تیی که‌ته‌لۆنییه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

بۆ داكۆكیی له‌ مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كه‌ته‌لۆنییه‌كان
پۆجێدمۆن دووباره‌ رێبه‌رایه‌تیی كه‌ته‌لۆنییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ
کوردستان TV
100%

كارلۆس پۆجێدمۆن سه‌رۆك پێشووی ناوچه‌ی كه‌ته‌لۆنییای ئیسپانیا، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌لژیكا به‌ڵێنیدا كه‌ دووباره‌ داكۆكیی بكاته‌وه‌ له‌ مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كه‌ته‌لۆنییه‌كان.

پۆجێدمۆن له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا له‌ بڕۆكسڵی پایته‌ختی به‌لژیكا جه‌ختی كرده‌وه‌: ئه‌وه‌ كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی من نییه‌ و من تا دوورترین شوێنه‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره‌ی خۆمان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم بۆ داكۆكیی له‌ مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كه‌ته‌لۆنییه‌كان.

پێش ئه‌و كۆنفڕانسه‌ هه‌واڵییه‌ش رێبه‌ری پێشووی كه‌ته‌لۆنییا دیدارێكی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ته‌لۆنیا و وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و هه‌رێمه‌ كه‌ له‌ تاراوگه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئه‌و رێكه‌وتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی له‌ به‌لژیكا سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و رۆژه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی به‌ڕێوچوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنییا، كه‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیاوه‌ قبوڵ نه‌كرا.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ كارلۆس پۆجێدمۆن چوار مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ فینلاند بۆ به‌لژیكا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌ستگیركرا و دوای ئه‌ویش بوو كه‌ حكومه‌تی ئیسپانیا له‌ بڕیاری راوه‌دونانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و پاشگه‌زبوویه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.