Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:20

کچان زیاتر تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌بن

له‌ هه‌ر یه‌ك كاتژمێردا 30 نه‌وجه‌وان تووشی نه‌خۆشی ئلیدز ده‌بن
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی رابردوو ( 2017 ) له‌ هه‌ر یه‌ك كاتژمێردا 30 نه‌وجه‌وان تووشی نه‌خۆشی ئلیدز ده‌بن ، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بن له‌ ره‌گه‌زی مێیینه‌ن .

له‌ راپۆرتێكی رێكخراوی یونیسێف هاتووه‌ ، ئه‌م 30 نه‌وجه‌وانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بن ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ( 15 بۆ 19 ) ساڵه‌ ، له‌م 30 كه‌سه‌ش نزیكه‌ی 20 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی مێن ، واته‌ دوو له‌ سێی تووشبوان پێكدێنن .

راپۆرته‌كه‌ هۆكاری به‌ربڵاوی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ كچانی نه‌وجه‌واندا ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی كچانی نه‌وجه‌وانان له‌گه‌ل پیاوانی له‌ خۆیان به‌ ته‌مه‌نتر ، به‌ گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت  ، لە زۆربەی وڵاتاندا کچانی گەنج زانیاری و خزمەتگوزاری و تەنانەت توانای رەتکردنەوەی سێکسی نادروستیشیان نییە ئەیدزیش زۆرتر لەنێو چینە لاواز و پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگە بڵاودەبێتەوە و نەوجەوانانیش لە نێوەندی چینە مەترسیدارەکانن .

ئه‌م راپۆرته‌ی ریكخراوی یونیسێف له‌ كۆنگره‌یه‌كی جیهانی تایبه‌ت به‌ ئایدز له‌ شاری ئه‌مسته‌ردام له‌ وڵاتی هۆله‌ندا پێشكه‌شكرا ، ئاشكرایده‌كات كه‌ لە ساڵی رابردوو 130 هەزار نەوجەوانی خوار تەمەنی 19 ساڵان بەهۆی ئەیدز گیانیان سپاردووە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.