Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:27

له‌ مه‌ریوان یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌رزراگیرا

له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ده‌ب دۆستان ، سه‌رنووسه‌ر ، نووسه‌ری بڵاوكراوه‌ كوردییه‌كان ، شاره‌زایانی بواری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ، له‌ شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  له‌ سیمینارێكدا یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رزراگیرا .

ئه‌م سیمیناره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان له‌سه‌ر خه‌سارناسی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ دوو به‌شدا به‌رێوه‌چوو ، بە گوتەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن  ئەم بەشداربوونە باشترین پاڵنەرە بۆ ئەوەی ئەمان جارێکی‌تر قۆڵی لێ‌هەڵماڵن و سمینارێکی‌ باشتر، بە بەشداریی پسپۆڕە کوردەکانی هەموو جیهان بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی رێبخه‌ن .

ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌م سیمیناره‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ پێشكه‌شكرا بریتیبوون له‌ " رۆژنامه‌نووسی ئه‌مرۆ ، ره‌چه‌له‌كناسی رۆژنامه‌نووسی بێ زاراوه‌ی فه‌یلی ، مرۆڤ به‌ میدیای دیجیتاله‌وه‌ به‌ره‌و كوێ ،پێگه‌ی چاپه‌مه‌نی كوردی له‌ بواری گشتیدا " ژماره‌یه‌ك بابه‌تی دیكه‌ .

 لە کۆتاییشدا، سمینارەکە بە پێشکەش‌کردنی دیاری و ڕێزلێنان بە نووسەری وتارەکان وگوتاربێژان، کۆتایی پێ‌هات.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.