Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:07

شاندێکی حکومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌کات

مەبەستی ڕێككەوتن لەسەر كردنەوەی ڕێگای سەرەكی هەولێر ـ كەركوك
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی ڕێككەوتن لەسەر كردنەوەی ڕێگای سەرەكی هەولێر ـ كەركوك، بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت.

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر و ئەندامی شاندی دانوستانی تایبەت بە كردنەوەی ڕێگاكە له‌ لێدوانێكدا به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند، ئەمڕۆ دەچنە بەغدا و سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق دەست بە كۆبوونەوەكانیان دەكەن.

عەبدولخالق تەڵعەت، لە ڕووی هونەریی و بودجەوە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، و تەنیا شێوازی بەڕێوبردنی بازگەكە ماوە كە سبەینێ دەكرێتە خاڵی سەرەكی كۆبوونەوەكەیان و یەكلایی دەكرێتەوە.

شاندەكەی هەرێم لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاوەدانكردنەوە پێكدێت و نوسینگەی حكومەتی هەرێم لە بەغدا سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكات، شاندەكەی بەغداش لە هەمان ئاستی شاندەكەی هەرێمی كوردستان دەبێت و لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و ئاوەدانكردنەوە و ئەنجومەنی وەزیران و پۆلیسی فیدڕاڵی پێكدێت.

هەفتەی رابردوو شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی عێراقی  لە کەرکووک کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی ئەوە کراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پردێکی ئاسن بەشێوەیەکی کاتی دابنێت، تاوەکو ئەو کاتەی پردە رووخاوەکەی پردێ لەسەر بودجەی بەغدا نۆژەندەکرێتەوە.  

به‌هێرشی حه‌شدی شه‌عبی له‌دوای رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه‌، رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ولێر كه‌ركووك داخرا و له‌ شاره‌دێى پردێ پردى سه‌ره‌كى رێگاكه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه‌ رێگه‌كان له‌ كار كه‌وتووه‌ و هاووڵاتیان ناچارن رێگه‌ى دیكه‌ى وه‌ك رێگه‌ى ته‌قته‌ق و دیبه‌گه‌ بۆ هاتوچۆى كه‌ركووك به‌كارهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.