لە شارۆچکەی بازیان وێستگەیەکی کارەبای 400 کەیڤی دەکرێتەوە کە دەبێتە دووەم وێستگەی لەو جۆرە لەهەرێمی کوردستان.
له درێژی به‌رده‌وامی و وه‌گه‌رخستنه‌وه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاووڵاتیانی، له‌به‌رده‌وامی پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبەینێ یەکشەممە 29/7/2018 وێستگەیەکی 400 کەیڤی لەبازیان دەکرێتەوە، کردنەوەی وێستگەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڤۆڵتیەی کارەبا و پەیوەستبوونی کارەبای هەرێمی کوردستان بە کارەبای عێراقەوە دەبێ.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا تەنها یەک وێستگەی 400KV لە هەولێر هەبوو بە ناوی ئەربیل سەنتەر، وێستگەی بازیان دەبێتە دووەمین و بڕیاریشە لە قەزای هەریر و پارێزگای دهۆکیش دوو وێستگەی دیکەی هاوشێوە دروستبکرێن.
له درێژی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، له ئێستادا گواستنه‌وه‌ی كاره‌با 100kv هه‌تا 200kv هه‌یه ، ئه‌م پرۆژه‌یه سوودی زۆر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێلێ كاره‌با ده‌به‌ستێته‌وه به وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌به‌ر زۆر و خواستی كاره‌با له‌م سنووره به‌هۆی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و كارهگا ئاسنییهكان خواستی زۆر له‌سه‌ر هێڵی كاره‌با هه‌یه، به كردنه‌وه‌ی وێستگەیەکی 400 کەیڤی ده‌بێته كارئاسانیهكان، لهدوارۆژیدا سوودێكی زۆر به ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەم وێستگەیە توانای گواستنەوەی کارەبای هەیە بۆ سەرجەم پارێزگاکان بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی و گواستنەوەی کارەبا لە 132 کەیڤیەوە بۆ 400 کەیڤی دەگۆڕێت، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر باشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.