Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:15

له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆ پێنج ئه‌ندامی خێزانێک بوونه‌ قوربانی

له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌لار - سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری وه‌رگه‌ڕان له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌لار - سلێمانی له‌ بانی پێباز ڕوویدا.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه‌:  ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری هۆندای سانتافی به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌لار هاتووه‌ وه‌رگه‌ڕا كه‌ 5 كه‌سی تێدا بووه‌.

ده‌شڵێت: هه‌ر  پێنج كه‌سه‌كه‌ به‌ هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ بریندار بوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: برینداره‌كان شۆفێر و دوو ئافره‌ت و دوو منداڵ بوون، دوای ڕووداوه‌كه‌  بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ هه‌موو برینداره‌كان له‌ یه‌ك خێزانن و خه‌ڵكی شاره‌بانن و له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.