خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه به‌رپرسى پێشووى سه‌رچاوه مرۆییه‌كانى میدیاى گۆڕان له پارێزگاى سلێمانى له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك لهپهیامێكى كه‌ئاراسته‌ى عومه‌ری سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌ری گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كردووه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ڕیزی بزووتنه‌وه‌كه ڕاده‌گه‌ێنێت ، ناوبراو لهبهشێكى په‌یامه‌كه‌ى ڕایگه‌یاندووه ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ئێستادا گۆڕان وزۆربه‌ى ده‌زگاكانى له ئامانج و ستراتیژه سه‌ره‌كیه‌كانى كه له‌پێناویدا دروستبوه لایداوه, پێچه‌وانه‌ى ڕیبازى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه ده‌كات, له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه, سزاى سیاسى و بیڕورا, به‌كارهێنانى گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و دوور له‌ده‌ستورى حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی :
به‌ڕێز كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى
ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
ب/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
به‌نده له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى وشه و سایتى سبه‌ى , دواتریش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه بهتێورى و مه‌یدانى بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى تایبه‌تى, له‌خزمه‌تی ئه‌و ئامانج و ته‌یاره سیاسیه‌دا بوم كه له‌پێناو گۆڕینى سیستمى سیاسى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ها بۆ كارى حزبایه‌تى و حوكمڕانى و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه دامه‌زرا, له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا به‌شدارى كهمپهینهكانى سه‌رخستنى لیسته‌كانى گۆڕانم كردوه و له‌وپێناوه‌شدا قوربانى گه‌وره‌م داوه, نزیكه‌ى سێ ساڵیش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى خودى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له‌میدیاى گۆڕان خزمه‌تم كردوه, به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ئێستادا گۆڕان وزۆربه‌ى ده‌زگاكانى له ئامانج و ستراتیژه سه‌ره‌كیه‌كانى كه له‌پێناویدا دروستبوه لایداوه, پێچه‌وانه‌ى ڕیبازى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه ده‌كات, له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه, سزاى سیاسى و بیڕورا, به‌كارهێنانى گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و دوور له‌ده‌ستورى حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه.......تد بونه‌ته ڕوداوى ئاسایی و گۆڕان پشتگۆیانى خستوه ودواى چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆر و به‌ئومێدى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان هیچ هه‌نگاوێكى جدى و عه‌مه‌لى جگه لهپینهو په‌ڕۆكردن و پاساوهێنانه‌وه نه‌بینراوه , بۆیه له‌ئێستا به‌دواوه به‌نده چ وه‌كو میدیاكار و هه‌میش وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێك ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه وسه‌ربه‌خۆ ده‌مێنمه‌وه, له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر جۆره تۆمه‌ت ههڵبهستنێكدا له‌دژم كه به‌داخه‌وه بووه به به‌شێك له‌كه‌لتور و ئه‌ده‌بیاتى سیاسى بزوتنه‌وه‌كه ئه‌وا منیش بێده‌نگ نابم و چ دۆسییهكم به‌به‌ڵگه‌وه له‌لایه لهمیدیاوه ئاشكرایان ده‌كه‌م و وه‌ڵامى خۆم ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم دا
خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه
به‌رپرسى پێشووى سه‌رچاوه مرۆییه‌كانى میدیاى گۆڕان — له پارێزگاى سلێمانى
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.