له سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان به‌رده‌ڕه‌ش _ كه‌ڵه‌ك له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ماتۆڕسكیلێك دوو هاوڵاتی ده‌بنه قوربانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ به هۆی تیژڕه‌وی ماتۆڕسكیلێكه‌وه له سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك كه‌سێك به ناوی( ئیسماعیل یوسف سه‌عید) گیان له ده‌ست ده‌دات و شۆفێری ماتۆڕه‌كه‌ش به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد ده‌كرێت و برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
پۆلیسی دهۆك ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ڕووداوه‌كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخرا و لێكۆڵینه‌وه لێی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.