Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:17

ئیسڕائیل خوازیاره‌ شارۆچکه‌ی زیاتر له‌ خاکی فه‌ڵه‌ستیندا درووست بکرێت

ئیسڕائیل تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی شارۆچكه‌ و كومه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبوون
ئیسڕائیل خوازیاره‌ شارۆچكه‌ی زیاتر له‌ خاكی فه‌ڵه‌ستیندا درووست بكرێت
کوردستان TV
100%

ئاڤیگدۆر لیبرمان وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل وتوویه‌تیی باشترین رێكار بۆ به‌رگریی له‌ هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆسه‌ر خاكی ئیسڕائیل ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو خاكی فه‌ڵه‌ستیندا شارۆچكه‌ی جوله‌كه‌نشینی زیاتر درووست بكه‌ین.

لیبرمان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ له‌ شارۆچكه‌یه‌كی جوله‌كه‌نشینی نزیك رامه‌ڵڵا له‌ كه‌رتی رۆژئاوای غه‌ززه‌ درووست ده‌كرێت.

لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل رۆژێك دوای هێرشی گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینیی بوو بۆسه‌ر سێ هاوڵاتیی ئیسڕائیل كه‌ له‌ ئه‌نجامدا هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ برینداربوون و گه‌نجه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كه‌ش به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسڕائیل كوژرا.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ درووستكردنی شارۆچكه‌ له‌ كه‌رتی رۆژئاوای غه‌ززه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نایاساییه‌، به‌ڵام ئیسڕائیل تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی شارۆچكه‌ و كومه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ جوله‌كه‌كان و ئه‌وه‌ش به‌ به‌رده‌وامیی كێشه‌ و ئاڵۆزیی له‌ نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین درووستكردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.