Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:00

قائیمقامییه‌ت : له‌کڕینى ئه‌م سێ جۆر چپسه‌ دوربکه‌نه‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌کارهێنان نین

بڕێكی زۆر چپس له‌ناوبرا
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاسایشی ئابوری ده‌ست به‌سه‌ر سێ جۆر جپسی دو به‌رواردا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات.


ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابورییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی (فروزن، كۆڵانه‌كانی پشته‌وه‌ و سنافر) دا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌ت كراوه‌.


وتی؛ هه‌رسێ جۆره‌ چپسه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ به‌پێی رێنمایی عێراقی به‌رواره‌كانی رێگه‌پێدراو نیه،‌ بۆیه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.


‌وتیشی؛ بڕی ئه‌و چپسه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ شه‌ش شلیفه‌، به‌بڕیاری قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه‌.

ئازاد نه‌بی، داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات زیاتر ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن كه‌ مناڵه‌كانیان له‌دوكان و ماركێتی كۆڵانه‌كان ده‌یكڕن،  له‌كاتی هه‌بونی خۆراك و ماده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

POLICE


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.