له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 7:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی پۆلیس كه پێك هاتبوون له بنكه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان به ناوی ( خ . ح . أ ) له دایك بووی ساڵی 1979 پیشه‌ی كاسب ده‌ستگیر كرد كه تۆمه‌تباره به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به وته‌ی خۆی به هۆی كێشه‌ی نێوانیان دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی به بۆڕی كوشتوویه‌تی.
ڕۆژی 31/5/2017 له قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین ته‌رمی ژنێك به‌ناوی ( ك . ح . خ ) له‌دایك بووی ساڵی 1981 پیشه‌ی ژنی ماڵ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره، پاش لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕایكرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و دوای به ده‌ستهێنانی زانیاریش ئه‌مشه‌و هه‌ینی 27/7/2018 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیر كرا.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 406 بكوژه‌كه به‌ند كرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.