پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان كور‌و باوكێك، باوكه‌كه فیشه‌كێك ده‌نێت به‌كوڕه‌كه‌یه‌وه‌و برینداری ده‌كات، دواتر به‌فیشه‌كێك خۆی ده‌كوژێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ٢٠١٨/٧/٢٨، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان كور‌و باوكێك، باوكه‌كه فیشه‌كێك ده‌نێت به‌كوره‌كه‌یه‌وه‌و برینداری ده‌كات، دواتر به‌فیشه‌كێك خۆی ده‌كوژێت.
پۆلیس ده‌شڵێت: پاش گه‌یشتنی ھێزه‌كانمان و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان، كوره‌كه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌وته‌ی خێزانه‌كه‌ی، باوكه‌كه وایزانیوه كوره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، بۆیه خۆی كوشتووه.
باوكه‌كه ناوی (ئ، ع، ئ)و له‌دایكبوی ١٩٦٧و كوره‌كه‌ش ناوی (ب، ئ، ع)و دانیشتوی گه‌ره‌كی سێتوانن له‌شاری سلێمانی.
له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراھیم ئه‌حمده‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.