Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:42

دانیشتوانی 5 گوندی کوردنشین به‌ناچاری گونده‌کانیان جێهیشتووه‌

له‌ سنووری ناحیه‌ی جه‌باره‌و قه‌زای خانه‌قین
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعش و بۆشایی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌ ،دانیشتوانی 5 گوندی كوردنیشین له‌ سنووری ناحیه‌ی جه‌باره‌و قه‌زای خانه‌قین به‌ناچاری گونده‌كانیان جێهیشتووه‌.

زاهد تاهیر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: چه‌كداره‌ توندره‌وه‌كان گونده‌ كوردنشینه‌كانی دیاله‌یان كردۆته‌ ئامانج، به‌م هۆیه‌وه‌ چه‌ندین گوند چۆڵیان كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك كوردی گوندنیشینیش كوژراون و برینداربوون.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌دا، ئه‌م مه‌سه‌له‌ گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا، داوامانكرد هێزی پێویست بۆ پاراستنی گونده‌كان ره‌وانه‌ بكرێت، ئه‌گینا ئه‌م پێشێلكاریه‌ ئه‌منیانه‌ بۆ ناو شاره‌كانیش ده‌گویزرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها قه‌حتان حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی جه‌باره‌، راگه‌یاندووه‌: دانیشتوانی 4 گوندی كوردنیشین به‌ناچاری گونده‌كانیان جێهیشتووه‌.

تائێستا له‌سنوری ناحیه‌ی جه‌باره‌ی پارێزگای دیاله‌، 4 گوند و له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین گوندێكی كوردنیشین له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كانیانه‌وه‌ چۆڵكراون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.