Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:17

ئه‌مریکا بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنى فڕۆکه‌ى (F35)ى به‌ تورکیا په‌سه‌ندکرد

به‌ 359 ده‌نگى به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 54 ده‌نگى نه‌خێر
ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنى فڕۆكه‌ى (F35)ى به‌ توركیا په‌سه‌ندكرد
کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكومه‌ت و كۆنگرێسى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 716 ملیار دۆلارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، پڕۆژه‌ بریارى قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى (F35) به‌ توركیا په‌سه‌ندكرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كۆنگرێس قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى فڕۆكه‌كى (F35)ى خسته‌ ده‌نگدان و به‌ 359 ده‌نگى به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 54 ده‌نگى نه‌خێر، قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى (F35) به‌ توركیا په‌سه‌ندكرا.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ په‌سه‌ند كردن و واژۆكردنیشى له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌، توركیا بێبه‌ش ده‌بێت له‌ كڕینى فڕۆكه‌ى جه‌نگى (F35)، له‌ كاتێكدا توركیا داواى 100 فڕۆكه‌ى كردبوو.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌ى ( نیویۆرك تایمز ) تا ئێستا ته‌نها دوو فڕۆكه‌ى (F35) به‌ توركیا فرۆشراون، یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان ته‌نها بۆ راهێنانى فڕۆكه‌وانانى سوپاى توركیا بووه‌.

پێشتر به‌پێى بڕیارێكى كۆنگرێس فرۆشتنى فڕۆكه‌كه‌یان وه‌ستاند تا وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ى خۆى ئاڕاسته‌ى كۆنگرێس ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ كڕینى سیسته‌مى (S400)ى رووسى له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز   

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.