وه‌كو زانراوه هاوینی ساڵی (2020) له ژاپۆن ئۆڵۆمپیادی هاوینه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌تی تۆكیۆ له ئێستاوه سه‌رقاڵی ئاماده‌سازی كردنه بۆیه، سه‌رقاڵی ئاماده‌سازی كردنه بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی گه‌ڕۆك تاكو گه‌شتیاره موسڵمانه‌كان پێویستیان به‌جێگه‌ی نوێژكردن نه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (یاسۆهارۆ ئینۆی) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی مزگه‌وتی گه‌ڕۆك بۆ ماڵپه‌ری (ئه‌ی بی سی نیوز) ی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه: بۆ ساڵی (2020) ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تاكو پێشوازی له میوانانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه بكه‌ن و بۆ گه‌شتیاره موسڵمانه‌كانیش مزگه‌وتی گهڕۆكیان ئاماده‌كردووه.
ئه‌و باسیشی له‌وه‌كردووه، وڵاته‌كه‌یان خۆشحاڵه به پێشوازی كردن له موسڵمانه‌كان و میوانداری كردنیان.
له‌باره‌ی مزگه‌وتی گه‌ڕۆك ئه‌و داهێنه‌ره ژاپۆنییه رایگه‌یاندووه، پڕۆژه‌كه‌ی (900) هه‌زار دۆلاری تێچووه، مزگه‌وته‌كه جێگه‌ی (50) كه‌س ده‌بێته‌وه‌و ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی (48) مه‌تره‌و له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره داندراوه، جێگه‌ی باسكردنه له ژاپۆن نزیكه‌ی (200) هه‌زار موسڵمان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.